HELLO WORLD
ساڵی ٢٠٢٧، شاری کیۆتۆ پێشکەوتنی زۆری بەخۆیەوە بینیوە، لەناو شارەکەدا کاتاگاکی ناومی دەژی، گۆشەگیرێک و ئیچیگیۆ روری، کچێک بە کەسایەتیەکی سارد. بەڵام هەردووکیان حەزیان لە خوێندنەوەی کتێبە، سەرەڕای ئەوەی هەردووکیان هەمان حەزیان هەیە، بەڵام ناومی دەترسێت لە نزیکبوونەوە لە روری بەهۆی ئەو سروشتە بێسۆزەیەوە. ڕۆژێک کاتێک کە ناومی دەچێتە دەرەوە، شتێکی ڕەنگ سوور دەڕوات بەناو ئاسماندا بۆ ماوەیەکی کورت، کەمێک پاش ئەوە، قەلەڕەشێکی سێ قاچ دەبینێت لەگەڵ پیاوێک کە وا خۆی نیشان دەدات ناومی بێت لە ١٠ ساڵی داهاتوو، وا ڕوونی دەکاتەوە کە هاتبێت بۆ گۆڕینی ئەو کارەساتە ناخۆشەی ڕوودەدات پاش ئەوەی لەگەڵ روری دەست دەکەن بە ژوان. ناومی دوای ڕێنماییەکانی کەسەکەی داهاتوو دەکەوێت و دەست دەکات بە نزیک بوونەوە لە روری، سوورە لەسەر ڕزگارکردنی. لەگەڵ یارمەتی کەسەکەی داهاتوو ، ناومی دەست دەکات بە ئامادەکاری بۆ ڕزگارکردنی روری. ئایا دەتوانێت داهاتووی بگۆڕێت؟